تبليغاتX
كوردستان-رۆژهه ڵات

كوردستان-رۆژهه ڵات


هاوارێک بۆ وان
ئه‌ی نیشتمان چۆن بتدوێنم؟
كاتێكه‌ سرووشتیش وه‌ك داگیركه‌ر
لێت ئه
‌نۆڕێ...
دڵت بووه‌ته‌ كانگای ئازاری
رقی دوژمن و رۆژێك نییه‌
بێ لاشه‌ی له‌خوێن گه‌وزاو و
ئاسمانی پڕ بارانی ره‌ش،
خۆر ئاوا كه‌ی...
ئه‌وا دیسان خه‌مێكیتر...
ئه‌وا دیسان... ئه‌وا دیسان...
نازانم چۆن بتدوێنم به‌م
خه‌مه‌وه‌.
كاتێكه‌ رووباره‌كان له‌چاوما
به‌ره‌و وان كه‌وتوونه‌ته‌ ڕێ و
وشه‌كانم مات و مه‌لوول سه‌یری
چوونیان ئه‌كه‌ن،
چۆن بتوانم بتلاوێنم؟
چۆن... چۆن... چۆن...


هیوا زه‌كه‌ریایی

+نوشته شده در سه شنبه سوم آبان 1390ساعت0:40توسط امید_kurd | |


من هه‌موو دایکانی دونیاو من هه‌موو
منداڵانی دونیا و هه‌موو شارانی دونیاو
من هه‌موو مرۆڤایه‌تیم خۆش ئه‌وێ
به‌ڵام دایکانی کورد زیاترو منداڵانی کورد زیاترو
وڵاته‌که‌م زیاترو سلێمانیشم
له‌ گشت شارێکی ئه‌م جیهانه‌ خۆشتر ئه‌وێ

شێرکۆ بێکه‌س

+نوشته شده در دوشنبه هجدهم مهر 1390ساعت3:3توسط امید_kurd | |

 

جۆلانه

چومه لای دۆكتور و گوتی

نه خۆشی  ده رده كه ت  سه خته

گوتم: تۆ پێت وایه ده مرم؟

به داخه ۆه، گوتی: ۆه خته

٭٭٭

ئه و دڵه كوته ی گرتووته

پیاوی به هێزیش بیگرێ

بێتوو ئاگای له خۆی نه بێ

هێنده پێ ناچێ  ده مرێ

٭٭٭

پێ كه نیم و گوتم دوكتۆر!

ناڵێم زانا و شاره زا نی

به ڵام تۆ پزیشكی  ویشكی

باری  دڵداری  نازانی

٭٭٭

دڵه كوته م نیه، دڵم

جێی كیژێكی خانوومانه

منداڵه، ئۆقره ی ناگرێ

بۆم درووست كردوه جۆلانه

 

٭٭هێـمن٭٭

 

جوانی ناسوتێ

دیم كچێكی له باری لادێ یی

بۆ  نوێژ  راده خا  به ره ڵبێنێ

گوتم: (( ئه ی نازه نیین كه روخسارت

هه مو باخی به هه شتی خوا دێنێ

بۆ چی پێت وایه ئه خودا گه وره

هێنده بێ ره حمه تۆش بسوتێنێ؟! ))

هێمن

 

OmiD ** Kurdish

 

+نوشته شده در یکشنبه شانزدهم تیر 1387ساعت1:20توسط امید_kurd | |

 

 

 

 

 ئامێزی ژن

 

جاران په ناگای شه وانم

ئامێزی ئاوه ڵای  ژن بوو

گه رمی و نه رمی  ئه و ئامێزه

مایه ی ‌‌حه سانه وه ی  من  بوو

 

 ٭٭٭

 

ده ردی ژیان، ره نجی خه بات

ماندوو بوونی رۆژی ناخۆش

به شه و  له  ئامێزی ئه ودا

هه مووم  ده كردن  فه رامۆش

 

٭٭٭

 

نیگای چاوی، بزه ی لێوی

برینی  ده كردم  ساڕێژ

برینی ئه و دڵه ی دوژمن

به تیر ده یكرد دابێژ دابێژ

 

٭٭٭

 

نازی، تۆرانی، زیز بوونه وه ی

لاواندنه وه ی، ئاشت بوونه وه ی

هه موو له جێی خۆی شیرین بوون

زۆر سه خته له بیر چوونه وه ی

   

٭٭٭

 

به ڵێ سه خته، یه كجار سه خته

دووری  له  ژن، نامرادی

به ڵام  له ژن خۆشه ویست تر

له لای من ئه تۆی ئازادی

 

 

ئاره زووی فڕین

 

ژین  به  یه خسیری و دیلی  بێ  كـه ڵكه

بــۆیه  له مێــژه  له  ژیــنم  تــێرم

گوزه ران  بۆ مـن  له  ناو  ئه م  خـه ڵكه

سـه خته، نـاخۆشه، چـۆنی  رابوێرم

 

٭٭٭

 

هــێزم  لێ بــڕا  تاكـه ی  ده ربـه رم

له ناو مه ینه ت و ده ردی  سه رزه مین

ئـه وه  بــه ینێكه  كه وتۆته  ســه رم

بــیری ‌‌‌ ‌آزادی و ئـارزووی فڕین

 

٭٭٭

 

بـه ڵام  داخـه كه م  نیمه  باڵ و په ر

كـه  بفڕم، بـڕۆم  خـۆم  بـده م  نجـات

بـچمه  شـوێنێكی  لێـی  نه بێ  به دفه ڕ

له  بـاوش  بگــرم  نه وبووكی  ئاوات

 

٭٭٭

ئـه ی  ســروه  بـاكـه ی  به یانی! وه ره

به  شنه شن  و پشـووی  خـۆت  توندكه

له  سـه ر  ئـه و دنـیا  نه ویه م  لابه ره

هه تا  ده توانی  ئه  من  بڵندكه

 

٭٭٭

 

نـانا هـه وره  ره ش! ئه وۆ نه وی به

له و  بـه رزانـه  وه ره  بـه ره و  خـوار

كـه م كـه مه  وه ره  رێكی  زه وی به

له سه ر  پشتی  خۆت  ئه من  بكـه  سـوار

 

٭٭٭

 

ئـه وجار هـه سته وه  بـڕۆ  به ره و  ژوور

مـه وێسته  هـه تا  تـه شكی ئـاسمان

بم به ره  نیزیك  ئاسۆی  جوان و سوور

نــه جـاتم  بـده  له  كـاولی  خــه مان


 

 

Omid ** kurdish

 

 

+نوشته شده در جمعه چهاردهم تیر 1387ساعت14:43توسط امید_kurd | |

 

 

 ئه ستێره ی هیوا

نازانم بۆ چی؟ چه‌ن رۆژه ته‌‌‌‌‌‌نیام

بۆناپرسێ لێم ئه‌ستێره‌ی هيوام

هه‌رناردم بۆلای په‌يغام به په‌يغام

ئه‌يوت ناتوانم ئاخر ئازيز گيان

ووتم بۆنی تۆ بۆ من ده‌رمانه

ئه‌يوت گوێ بگره،باشتر بيزانه

ئه‌من به بێ تۆ كاتێك هه‌ڵ ناكه‌م

خۆيشت ئه‌زانی بۆچی خه‌مناكم

ئه‌ترسم وابێ دۆستيمان،چاوجووان

ئه‌گه‌ر پێت نه‌گه‌م ،بمرم له داخان

هه ڵۆ (فرزاد مسعودی)

 

 وه کو شێت

هه‌ر وه‌كوو شێتێ كۆڵان به كۆڵان

هاتووم بۆلای گوڵی ديوه‌خان

هه‌ر وه‌كوو شێتێ مه‌نزڵ به مه‌نزڵ

هاتووم بۆ لای رۆشنايی گيان

هه‌ر وه‌كوو شێتێ ئه م لا بۆ ئه‌و لا

هاتووم بۆ لای گوڵی شاران

هه‌ر وه‌كوو شێتێ كێوان به كێوان

هاتووم بۆ لای مانگی تابان

ئه‌يكه‌م به قوربان سه‌رم هه‌تا گيان

‌گه‌ربيه‌ڵێ ‌بيكه‌م‌ ماچي ‌سه‌ر لێوان

 هه ڵۆ (فرزاد مسعودی)

     

                         

              omid***kurdish          

+نوشته شده در جمعه هفدهم خرداد 1387ساعت3:19توسط امید_kurd | |

 

به‌ڵێنمدا هه‌رگیز بۆنی گوڵێ نه‌که‌م بۆنی وه‌ک هه‌ناسه‌ت نه‌بێ له‌هیچ ئاوێک نه‌خۆمه‌وه‌ وه‌ک

خوێنه‌که‌ت شیرین نه‌بێ

 پشوو ناده‌م له‌ژێر سێبه‌ری چنارێ به‌رز نه‌بێ به‌قه‌د باڵات من تیشکی خۆرم هه‌رناوێ

رووناكییه‌‌که‌ی نه‌گا به‌جوانی چاوانت و گه‌شی سیمات

 

+نوشته شده در یکشنبه بیست و نهم اردیبهشت 1387ساعت10:22توسط امید_kurd | |

 

 

چاوه‌ ته‌ماوییه‌كانم ده‌كڕۆسێ و تـۆ له‌ ته‌ماویترین ترووسكه‌ی هیواوه‌ تا

 

 هه‌ناسه‌ترین هه‌نگاو چڕ له‌ ژان و پڕ هـــه‌ژان ، دیــم له‌ هه‌ینی ترین

 

 جومعه‌ی خۆم دوێنێ تا تــاقه‌تی نیوه‌شه‌و له‌ تارمایی تارانێكی بێ بزه‌دا

 

 چاوه‌كانم ترووكاند و په‌له‌قـاژه‌م له‌ گورگه‌زێـی جادده‌یه‌كی تر بۆ

 

ته‌ڕترین گریان و وشك ترین پێكه‌نینیش تامی باوه‌شت نادا ، دیمنــا كه‌

 

جۆلانه‌ی شووڵه‌‌كـانی قژت ده‌كه‌م

 

 

 

+نوشته شده در شنبه هفدهم فروردین 1387ساعت1:11توسط امید_kurd | |

 

 

رۆژی سێ
شه ممه 25ی ره شه مه ی ساڵی 1383ی هه تاوی رێكه
وته له گه ڵ حه فده هه مین ساڵهاتی كاره ساتی دڵته
زێنی بۆردومانی كیمیای شاره كه تان كه
ئێستاش دوای ده یان ساڵ له تێپه ڕبوونی
سرنجی خه ڵكی دوونیا بۆ لای خۆی
راده كێشێ و وه ك نموونه یه كی گه وره ی كاری دژی ئینسانی
و مرۆڤ كوژی به كۆمه ڵ له مێژوو دا بۆ
هه تا هه تایه تۆمار كراوه و له یاد ناچێت .

 

زستانی ڕۆح

 

 

ئه‌م شه‌وگاره‌ بێ یادی تۆ سه‌رایه‌که‌


ڕێبواری ڕۆح تروسکه‌ی ئاوه‌دانی تیا به‌ دی ناکا

ئه‌م شه‌وگاره‌ بێ یادی تۆ قه‌ڵایه‌کی ئاگرینه‌

ده‌رگایه‌کی ئاسنینه‌

گه‌رووم تێیدا ژه‌نگ هه‌ڵدێنێ

ده‌نگم ناگاته‌ گوێی که‌سێ

بێت‌و زنجیری گه‌ردنم بۆ بکاته‌وه‌


ده‌نگم ناگاته‌ گوێی که‌سێ


کۆت‌و به‌ندی دڵه‌ی دیلم بۆ بشکێنێ


گیانی گیانان خۆتۆ چرای دونیاو دینی

تۆ شاره‌زای مه‌یخانه‌ی شاری ئه‌وینی

به‌ پشکۆیه‌ک تاریکخانه‌ی زستانی ڕۆح داگیرسێنه‌

نیشانمده‌ نوێژی ئه‌شق چۆنه ئه‌کرێ

کوره‌ی خامۆشی ئه‌م دڵه‌م چۆن گڕده‌گرێ

 

 

ئاواز: بورهان موفتی



هه‌ڵبه‌ست: فه‌رهاد شاکه‌لی

 

 

 

مه ی

 

 

هـێـنده ناهێـنه دنیــا خــه م بخــۆی

 

ئامــانـه ت هاتـووی ده بێ زوو بـڕۆی

  

خـــۆ به تـایبــه تی ڕۆژانی پیــری

 

باشــه خــۆ بگـری به گــۆشــه گـیــری  

به بـێ خــه م بژی به بـێ خــه م بمره

 

گــۆشــه ی تاریكی مــه یخــانه بگره

  

به مــه ســتی بمره به مـه ســتی هه ســتــه

 

تا رۆژی مه حشه ر یه ك مه ستی به سته

  

ســۆفی به ســیــه تی راســتی مــه پۆشــه

 

وه ره لـه گــه ڵ مـن پێكـپێك بنۆشــه  

ئیــره بـۆ ئه ولا  وه كــو مـــه زرایه

كــڵــۆشی ریشت چی لێ ده رنایه 

 

كێ لێــره مــۆنه له وێش هه ر مــۆنه

 

لێــره ڕووخــۆش بین ئه وێش ئی خــۆنه  

 

*** هــه ژار ***

 

 

                                                            ****

ئهوێ ههفته، شار شهڵاڵی بێ دهنگی بوو


ئهوێ ههفته، شار پایزی جووڵهو ڕهنگ بوو


ئهوێ ههفتهههتا لیمۆی


ڕۆشنایی پهنجهرهکانیش ههڵگوشرا بوون


ئهوهی ههبوو ئهوهی مابوو


ئهوهی لهناو سایهی شهودا ، ڕهنگی ههبوو


تهنیا چاوی ههڵبرژانی ڕۆحی من بوو !


ئهوهی ههبوو ئهوهی مابوو


تهنیا لاکی ماڵی من بوو


ڕهشهبای خهو نهیبرد بوو !


دهئهی بای تاڵ


وهرهو ئهمشهو


فوویهک لهماڵی منیش کهو


بهسوار کۆڵی خۆتانهوه


ماڵ بهماڵی گهڕهکهکهم بمگهڕێنه


مناڵێکی ماڵ لێ وونبووم


بهوهنی یهههنوکهلێرهدا کهوتووم


دهئهی بای تاڵ


وهرهو بمبه


وهلێ دهخیل ههتا ماڵی سپی خۆمان نهدۆزمهوه


ئامان دهستم لێ بهرمهده


منی ئاشقی با نهژاد


ئهم گهڕهکهشارهزا نیم


ئهم گهڕهکه


سهر و باڵ و دهم و چاوی ههر شههوهته


ئهم گهڕهکهخاکی چهرپا و نا

 

 

   په یوه ندی بكه به(امید) ه وه 

 Armek_domonic5@yahoo.com

 

 

 

+نوشته شده در دوشنبه بیست و هفتم اسفند 1386ساعت23:47توسط امید_kurd | |

 

 

 

 

 كوردم ئه من

گه رچی تووشی ڕه نجه ڕۆیی و حه سره ت و ده ردم ئه من

قه ت له ده س ئه م چه رخه سپڵه نابه زم، مه ردم ئه من

ئا شقی چاوی كه ژاڵ و گه ردنی پڕ خاڵ نیم

ئاشقی كێو و ته ڵان و به نده ن و به ردم ئه من

گه ر له برسان و له به ر بێ به رگی ئیمڕۆ ڕه ق هه ڵـێم

نۆكه ری بێگانه ناكه م تا له سه ر هه ردم ئه من

من له زنجـیر و ته ناف و دار و به ند باكم نـیــیــه

له ت له تم كه ن، بمكـوژن، هێشتا ده ڵـێم كوردم ئه من

 ****

جه فا و وه فا، ڕاستی و درۆ

بوونه كرده وه ی ئه من و ئه تۆ

جه فا پیشه ی تۆ وه فا پیشه ی من

ئه من ڕه پ و ڕاست ئه تۆ درۆزن

 ****

له مه رد ئه گه ڕێ

فـــــه یلـه ســـــووفـێ هه بو له یـۆنـانـا

ڕۆژ چرای هه ڵ ده گــــرت به كـــۆڵانا

ده گـــه ڕا درز و قـــــوژبنی عـــــه رزی

وه ك یه كێك ون بكا به شه و ده رزی

تازه لاوێـك به گـــاڵـتـــه پرسی لـێــی

مــامــه به چرا و به ڕۆژ له چی ده گــه ڕێی

گــوتی: ڕۆڵـه م به خــۆم و به چـراكــه م

ده گه ڕێم به شكه مه ردێ په یدا كه م

 ****

 ڕێوی به فیشاڵ

 

ســه ر لـه به یـان تـاو هـه ڵات

مـــام ڕێوی لـه كـون ده رهـات

لـه ســـێــبــه ری خــۆی ڕوانی

بـــه درێــژایــی و بـــه پــانـــی

خــــۆی ئـازا هــاتـه بـه ر چـاو

ده ســــتی كــــرد به چـــاووڕاو

گـــــــوتی : وا بـۆ ڕاو ئــه ڕۆم

هیچ نه بێت شــێــرێـك ئه خـــۆم

گـــه لـمێ كـــردی مــــڵـــومـــۆ

تـا رۆژ هــاتــه نــیـــــــــــوه ڕۆ

ســـێــبــه ر گـه ییـه به ر سنگی

هـیـــچی نــه كـــه وتـه چـنــگی

دیــتــی زۆری برســــیـــیــــه

ده یگوت: ته مـا‌ح باش نیــیـه

هه ر مـشكێكم ده س كـه وێ

به ســمه و زگم ده سـره وێ

خـــه یاڵ جــێی نان ناگــرێ

شــــێـر به ڕێـوی ناخـــورێ

****

وبلاگی برای همه:                               

http://sedaye-ashena.blogfa.com

 

 

+نوشته شده در سه شنبه بیست و یکم اسفند 1386ساعت0:51توسط امید_kurd | |

 

 

 »به شی یه كه م «

 

هه ر كوردم

به ده ربه ده ری یان له ماڵی خۆم

له خاكی عرب، له ئێران و ڕۆم

كۆك و پۆشته بم، ڕووت و ڕه جاڵ بم

كۆشكم ده قات بێ، وێرانه ماڵ بم

ئازا و ڕزگار بم شادان و خه ندان

یان زنجیر له مل له سووچی زیندان

ساغ بم جحێڵ بم گوێ سوانان

یان زار و نزار له نه خۆشخانان

دانیشم له سه ر ته ختی خونكاری

یان له كۆڵانان بكه م هه ژاری

كوردم و له ڕێی كورد و كوردستان

سه ر له پێناوم گیان له سه ر ده ستان

به كوردی ده ژیم به كوردی ده مرم

به كوردی ده یده م وه رامی قه برم

به كوردی دیسان زیندوو ده بمه وه

له و دنیاش بۆ كورد تێ هه ڵده چمه وه

 

مامۆستا * هه ژار *

 

 

 

نامرادێك

لاوكان گـه وره كـچـان نازاران

دڵبــه ران، دڵــته ڕه كـان، دڵـداران

ده مــه ڕۆن تاوێ بمێنن لـێــــره

فاتحــایێكی بخوێنن خــێــره

له نێــو ئه م گــۆڕه هه ژار نێــژراوه

زۆر له ڕێی ئیـوه جه فـای كـێـشاوه

ژینی خۆی كرده فـیدای خۆشی كورد

له ڕێی ئازادی به ناكـامی مــرد

توخودا كاتێ كه ئازادیو سه ند

ڕه گـه زی خـوێن مـژه كـانو هه ڵـقـه ند

كـیـژو كـوڕ هه رچی به لامـا لادا

پێم بڵێ و پایێ به قــه برم دادا

ئه ی هه ژار به سیه تی مردن هه سته

مـوژده بێ مه وته نه كـه ت سـه ر به سـتـه

         **هــــه ژار**

عکس:

www.sharnews.com

 

 

        

          

 

+نوشته شده در شنبه هجدهم اسفند 1386ساعت1:12توسط امید_kurd | |